ڕفعەت عەبدوڵا سەردانی فەرماندەیی هێزەکانی 70 دەکات

ڕفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی فەرماندەیی هێزەکانی 70ی کردوو لەلایەن فەریق ڕوکن عومەر ساڵح فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی 70ەوە پێشوازیکرا.
لەسەردانەکەدا ڕفعەت عەبدوڵا، ڕایگەیاند: پشتیوانی هێزێکی یەکگرتووی نیشتمانی و بەدیسپلین و پەروەردەکراو بەزانستی سەربازیی دەکەین، لەسەر بنەمای هاوسەنگی و پاراستنی بەها باڵاکانی پێشمەرگەی کوردستان.








