بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن سەردانی باست حەمە غەریب دەکەن

لە چوارچێوەی پرۆژەی بەسەرکردنەوەی کەسایەتییە رووناکبیر و میدیاکارەکانی کورد دا، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ وەفدێکی مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری لە شاری سلێمانی سەردانی ماڵی میدیاکاری دێرینی کورد و (ی.ن.ک)، باست حەمە غەریب-یان کرد و بە دیداری گەیشتن. 

  لە دیدارەکەدا وەفدەکە لە نزیکەوە سڵاو و ڕێزی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری و بۆردەکانی مەکتەب و کادران و هەڤاڵانی دەزگاکانی راگەیاندنی سەر بە مەکتەبیان پێ راگەیاند و هەواڵی کار و بەرهەمی نوێیان پرسی و هیوای تەندرستی و سەرکەوتنیان بۆ خواست، لە بەرامبەردا کاک باست حەمە غەریب خۆشحاڵیی زۆری خۆی بۆ هاتنی وەفدی مەکتەب راگەیاند و لەگەڵیاندا کۆمەڵێک یادگاری خۆش و جوانی سەردەمی کارکردنی خۆی لە ناو راگەیاندنی یەکێتیدا گێڕایەوە و بیروڕای دڵسۆزانەی خۆیشی لەسەر کاروباری ئەمڕۆی راگەیاندنی کوردی و  ئەزموونی هەندێ قۆناغی راگەیاندنی (ی.ن.ک) خستەڕوو.
هەر لە دیدارەکەدا بۆردی هۆشیاریی سەر بە مەکتەب کۆمەڵێک کتێبی چاپکراوی نوێی بۆردەکەیان پێشکەشی کاک باست حەمە غەریب کرد و ئەویش زۆر سوپاسی کردن

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *