بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

وەزیرى نەوت: رێککەوتنى عیراق و تورکیا بۆ بەردەوامی هەناردەی نەوتە لە هەرێمەوە

وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند: ئەو رێککەوتنەى کە لەگەڵ لایەنی تورکی لە یەکی ئابی ئەمساڵدا ئیمزا کرا، بە ئامانجی دەستەبەرکردنی بەردەوامی هەناردەکردنی نەوتی خاوە لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستانەوە و بڕیاریشە لەم ماوەیەدا رەشنووسێک بۆ رێککەوتننامەیەکی درێژخایەن لە نێوان هەردوو وڵاتدا ئامادە بکرێت، کە ئامانج لەم هەنگاوە گەیشتنە بە تێپەڕاندنى هەناردەکردنى رۆژانەى 700 هەزار بەرمیل نەوت. 

باسم مەحەمەد خوزەیر وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند: حکومەت کار لەسەر پلانێکی گشتگیر دەکات بۆ گواستنەوەی بەشێک لە نەوتی کێڵگەکانی باشوور لە رێگەی  هەرێمى کوردستان و بەندەرى جەیهانەوە.

دەشڵێت: ئامانج لەم هەنگاوە گەیشتنە بە ئاستی تێپەڕاندنى هەناردەکردنى رۆژانەى 700 هەزار بەرمیل نەوت، ئەوەش بەپێی چوارچێوەی جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئابووریی نێوان عیراق و تورکیا.

لە لایەکی دیکەوە، وەزیری نەوت ئاشکرای کرد: گفتوگۆی بەردەوام لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا هەیە بە مەبەستی رێکخستن و هەماهەنگی بۆ دەستەبەرکردنی جووڵەی کەشتییە نەوتییەکان لە رێگەی گەرووی هورمزەوە و دەشڵێت: چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا لەسەر ئەم پرسە بگەنە لێکتێگەیشتنی هاوبەش.

راشیگەیاند: لەگەڵ لایەنی تورکی گەیشتووینەتە رێککەوتنێکی گرنگ کە لە یەکی ئابی ئەمساڵدا ئیمزا کراوە، تێیدا درێژکردنەوەی لێکتێگەیشتنە نەوتییەکان بۆ ماوەی ساڵێک لەخۆدەگرێت و لەم ماوەیەدا رەشنووسێک بۆ رێککەوتننامەیەکی درێژخایەن ئامادە دەکرێت.

باسم مەحەمەد خوزەیر وەزیری نەوتی عیراق روونی کردەوە: ئامانج لە رێککەوتننامەکە دەستەبەرکردنی بەردەوامی هەناردەکردنی نەوتی خاوە لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستانەوە، جگە لە بوونی پلانێک بۆ گواستنەوەی بەشێک لە نەوتی کێڵگەکانی باشوور لە رێگەی بۆرییەکەوە کە ئاستی هەناردەکردنى 700 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا تێدەپەڕێنێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژى شەممە 1ى8ى2026 لە ئەنقەرە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان لەنێوان لایەنی عیراق و تورکیادا بەڕێوەچوو، لە ئەنجامدا رێککەوتننامەیەک ئیمزا کرا و بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی نەوتی عیراق-یش لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی رێککەوتننامەی گواستنەوە و بارکردنی نەوتی خاوی عیراق لە رێگەی بۆری عیراق-تورکیاوە بۆ بەندەری جەیھان کراوە و رێککەوتننامەکە بۆ ماوەی یەک ساڵ دەبێت تا ئەو کاتەی رێککەوتننامەیەکی چوارچێوەیی فراوان ئامادە دەکرێت، کە چەندین سێکتەری وەک (کارەبا، سەرچاوەکانی ئاو، نەوت) لەخۆدەگرێت.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *