بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

سەرۆک وەزیرانی عیراق: رێککەوتنەکەمان لەگەڵ تورکیا ستراتیجییە

سەرۆک وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت: ڕێککەوتنی وڵاتەکەی لەگەڵ تورکیا سەبارەت بە گواستنەوەی نەوتی خاو لەڕێگەی بۆڕی عێراق-تورکیاوە بۆ بەندەری جەیھان دەستکەوتێکی ستراتیجییە.

عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراق لە پۆستێکدا لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاندووە: وەک دەستکەوتێکی ستراتیجیی گرنگ بۆ مسۆگەرکردنی بەردەوامیی هەناردەی نەوت و بەهێزکردنی هەماهەنگی ئابوری نێوان هەردوو وڵات، ئەمڕۆ عیراق و تورکیا رێککەوتنێکیان بۆ گواستنەوە و بارکردنی نەوتی خاوی عیراق لە رێگەی بۆری نێوان هەردوو وڵاتەوە بۆ بەندەری جەیهان ئیمزا کرد، کە گواستنەوەی 750 هەزار بەرمیل نەوتە لەڕۆژێکدا.

بۆری نەوتی عیراق – تورکیا، ماوەی نزیكەی 50 ساڵە نەوت لە ناوچەی سلۆپییەوە بۆ بەندەری جەیهان دەگوازێتەوە و بڕبڕەی پشتی هەناردەی نەوتی ناوچەکەیە و لە ئێستاشدا هەماهەنگییەکانی بەغداد و ئەنقەرە بۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک لە فراوانبووندایە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *