كێشەی تانجەرۆ دوای 25 ساڵ بەرەو چارەسەر دەچێت

كێشەی تانجەرۆ دوای 25 ساڵ بەرەو چارەسەر دەچێت و بەرپرسانی شارەكە رایان گەیاند، لە قۆناغی یەكەمی كارەكاندا، سێ یەكەی چارەسەری ئاوەڕۆ لە سێ شوێنی جیاواز جێگیر دەكرێن.
تانجەرۆ چەمێكە بەدرێژایی دەیان ساڵ لە ئاوەڕۆی سلێمانی پێكهاتووە، چەند ساڵێكیشە بووە بەشوێنی كارگە و پڕۆژە پیشەسازییەكانی شارەكە، هاوكات بەشێكی زۆری زبڵ و خاشاكی شارەكەش هەر لەو ناچەیەدا دەكرێنە ژێر خاكەوە
تانجەرۆ 25 ساڵە بووەتە مەترسی ژینگەیی بۆ خەڵكی سلێمانی، بەرپرسانی شارەكەش هیچ چارەسەرێكی ئەو مەترسییەیان نەدەكرد، بەڵام دوای هەڵمەتێكی گەورەی میدیایی و رێكخراوەیی، ئێستە باس لە چارەسەری ئەو مەترسییە ژینگەییە هاتووەتە ئاراوە.
بەگوتەی بەپرسانی ئیدارەی سلێمانی، دوو ڕێكخراوی نێودەوڵەتی ئامادەییان نپێشان داوە بودجەی پێویست بۆ پڕۆژەی ڕیسایكلینی تانجەرۆ دابین بكەن.
جێگری پارێزگاری سلێمانی ئاشكرای كرد، لە قۆناغی یەكەمی كارەكاندا، سێ یەكەی چارەسەری ئاوەرۆ لە سێ شوێنی جیاواز جێگیر دەكرێن. ئەركی ئەم یەكانە بریتی دەبێت لە پاككردنەوەی ئاوە قورسەكەی تانجەڕۆ بەشێوەیەكی زانستی، بۆ ئەوەی دواتر بە خاوێنكراوەیی ئاراستەی ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بكرێت و چیتر مەترسی بۆ سەر ژینگە دروست نەكات.



