پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و ئاسمان ساماڵ دەبێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینیەکە، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵەهەور لە کات و شوێنی جیاجیادا.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: ئەمڕۆ شەممە 1ى8ى2026 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵەهەور لە کات و شوێنی جیاجیادا.
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند (10- 20) کم/ک.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 9 – 10) کم دەبێت.
ئاماژەى بە ئەوەدا: پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 45 پلەی سیلیزی
پیرمام: 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:44 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 45 پلەی سیلیزی
دهۆک: 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 45 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 45 پلەی سیلیزی
گەرمیان:48 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 32 پلەی سیلیزی
سەبارەت بە سبەینێ یەک شەممە 2ى8ى2026 ئەوەى خستەڕوو: ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵەهەور لە کات و شوێنی جیاجیادا.
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند (10 – 20) کم/ک .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین / لەنێوان ( 9 – 10) کم دەبێت.
ئاماژەى بە ئەوەشدا: پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 45 پلەی سیلیزی
پیرمام: 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:44 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 45 پلەی سیلیزی
دهۆک: 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 45 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 45 پلەی سیلیزی
گەرمیان:48 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 32 پلەی سیلیزی




