بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

یەکەم کاروانی کتێبی نوێی خوێندن گەیشتە سلێمانى

یەکەم کاروانی کتێبی نوێی خوێندن بۆ ساڵی نوێی 2026 ـــ 2027 گەیشتە بەشی گەنجینەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند: لە چوارچێوەی ئامادەکارییە بەردەوامەکان بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکان و رەخساندنی ژینگەیەکی لەبار بۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن، یەکەم کاروانی کتێبی نوێی خوێندن بۆ ساڵی نوێی 2026 ـــ 2027 گەیشتە بەشی گەنجینەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی.

محەمەد میرە بەڕێوەبەری بەشی گەنجینەکان باسى لەوە کرد: ئەم کاروانەی کتێبەکان بەشێکن لە پرۆگرامەکانی خوێندنی قۆناغە جیاوازەکان و پرۆسەی وەرگرتن و پۆلێنکردنیشیان دەستپێکردووە، بە ئامانجی ئامادەکردنیان بۆ دابەشکردنی بەسەر ناوەندەکانی خوێندن لە کاتی خۆیدا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی روونی کردەوە، هەموو هەوڵێکی خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی لە پێش دەستپێکردنی خوێندنی ساڵی نوێی خوێندن، سەرجەم کتێب و پێداویستییە لۆجستییەکان بگەیەنێتە دەستی خوێندکاران.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *