بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

یەکەم کاروانی کتێبی نوێی خوێندن گەیشتە بەشی گەنجینەکانی سلێمانی

​بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی ئامادەکارییە بەردەوامەکان بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکان و ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەبار بۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی، یەکەم کاروانی کتێبی نوێی خوێندن بۆ ساڵی نوێی 2026 ـــ 2027 گەیشتە بەشی گەنجینەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی.

محەمەد میرە، بەرێوەبەری بەشی گەنجینەکان لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند: ئەم کاروانەی کتێبەکان بەشێکن لە پرۆگرامەکانی خوێندنی قۆناغە جیاوازەکان و پرۆسەی وەرگرتن و پۆلێنکردنیشیان دەستپێکردووە، بە ئامانجی ئامادەکردنیان بۆ دابەشکردنی بەسەر ناوەندەکانی خوێندن لە کاتی خۆیدا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ئەوەشی وتووە: هەموو هەوڵێکیان خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی لە پێش دەستپێکردنی خوێندنی ساڵی نوێی خوێندن، سەرجەم کتێب و پێداویستییە لۆجستییەکان بگەیەنێتە دەستی قوتابییان و خوێندکاران.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *