بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

پلەی گەرمای پێنج پارێزگا دەگاتە 50 پلەی سیلیزی

كەشناسی عیراق پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای رۆژانی داهاتوو بڵاوكردەوە و بەپێی پێشبینییەكان، سبەی شەممە لە پێنج پارێزگا پلەی گەرما دەگاتە 50 پلەی سیلیزی.

دەستەی كەشناسی عیراق رایگەیاندووە: سبەی كەش ساماڵ و گەرم دەبێت، لەگەڵ بوونی هەندێك هەور لە تەواوی وڵات، پلەكانی گەرماش لەپارێزگاكانی سلێمانی و دهۆك 43 پلە، لە هەولێر 44 پلە،  لە نەینەوا و ئەنبار 47 پلە، دیالەش 48 پلەی سلیزی دەبێت، بەڵام لە پارێزگاكانی كەركوك، بەغداد، بابل، سەڵاحەدین، واست، كەربەلا و دیوانیە بەرز دەبێتەوە بۆ 49 پلەی سیلیزی.

راشیگەیاندووە: هاوكات لە پێنج پارێزگای دیكەش كە بریتین لە نەجەف، موسەننا، زیقار، میسان و بەسرە 50 پلەی سیلیزی دەبێت.

دەستەی كەشناسی بۆ كەشوهەوای رۆژی یەكشەممە ئاماژەی بەوەكردووە، كەش ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەور لە ناوچەكانی باكوور، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی شەممە دەبن.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *