بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

شەهیدانی دوودارە، سیمبولی ئازایەتی و نەبەردی

شەهیدانی دوودارە، سیمبولی ئازایەتی و نەبەردی

۳۹ سـاڵ بەسـەر شەهیدکردنی پۆلێک قارەمانی شۆڕشی نوێ و یەکێتی نیشتمانی کوردستــان تێدەپەرێت

۳۹ ساڵ لەمەوبەر یانزە ڕۆڵەی ئەم نیشتیمانە خێر لەخۆنەدیوە گیانی خۆیان بەختکرد لەپێناو ڕزگارکردنی کورد و کوردستان لە ڕێکەوتی ۱۹۸۷/۷/۲٥ پێشمەرگە بڕیاری دابوو گورزێک لە حکومەتی بەعـ.،س بوەشێنێت و بەرنامە ڕێژییان کردبوو بۆ گورز وەشاندن لەڕەبیەکانی دوودارە لەنێوان هەردوو گوندی (میرەدێ و چنارە)بە بەشداری چەند تیپێک لەوانە” تیپی ۱۷ـی زمناکۆ ، ۱٥ـی شارەزور ، ٥۳ـی شێروانە ، ٥٥ـی قەرەداخ ٥۱ـی گەرمیان ، ٥۷ ی سەگرمە ، تیپی مەڵبەند و چەند مەفرەزەیەکی تری موتەفەریقەی مەڵبەند و ڕێکخراوی پێنج ، بەڵام بەداخەوە زانیاری گەشتبووە دەست مەعسکەری دوودارە کەجەیش و جاشی تێدابو و بەداخەوە پێش ئەوەی پێشمەرگە دەست بەهێرش بکات کەوتبونە ناو بۆسەی دوژمنەوە.

لەو شەڕەدا پێشمەرگە سەرکەوتنی بەدەست نەهێناو توشی زەرەرێکی زۆرهات (۱۱)پێشمەرگەی قارەمان شەهید بوون کە زۆربەیان پێشمەرگەی تیپی ۱۷ـی زمناکۆ بوون و تەرمی پیرۆزی (۷)پێشمەرگە دەست ڕژێم کەوت، تەرمەکانیان برایە دەربەندیخان دوای ئەوە گۆڕ بزرکران و تائێستا گۆڕیان نییە.

  • ناوی شەهیدەکان:
    شەهید دارا حەمەڕەشید گڵاڵی.
    شەهید والی گەڵاڵی.
    شەهید ئومێد سلێمانی.
    شەهید حاجی عەلوان.
    شەهید حارس بانی خێڵانی.
    شەهید ئەحمد حەسەن بەلەک جاڕی.
    شەهید فاتیح میرەدێی.
    شەهید عوسمان جەلەبی.
    شەهید نەزیف حەمەکەریم هەورامی.
    شەهیدجەبار قادر.
    شەهید ئەحمد کانی ساردی.
    ⚫هەزاران سڵاو و درود بۆ ڕۆحی ئەم پۆلە شەهیدەی داستانی دوودارەو سەرجەم شـــەهیدانی ڕێگای ڕزگاری گەلی کورد و کوردستان.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *