بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

بزانە چەند سەد هەزار پەنابەر لە عیراقدا دەژین و خەڵکی کوێن

لە نوێترین راپۆرتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکاندا هاتووە، زیاتر لە 351 هەزار پەنابەر و ئاوارە لە عیراقدا نیشتەجێن کە نزیکەی 80٪یان لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک دەژین.

راشیگەیاندووە،  زۆرینەی پەنابەران خەڵکی سوریان، زیاتر لە 310 هەزار کەسن و لە دوای ئەویش بەپێی ئامارەکان پەنابەرانی ئێران، فەڵەستین و تورکیا دێن.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، زۆربەی پەنابەران پیاوانن و لە تەمەنی نێوان 18 بۆ 59 ساڵیدان، بە شێوەیەک کەمپی دۆمیز لە دهۆک زۆرترین پەنابەری سوریی لەخۆگرتووە. 

دەشڵێت، هەر لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا 1,655 پەنابەری نوێ تۆمارکراون، ئەوەش لە کاتێکدایە کە حکومەتی فیدراڵیی عیراق بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ داخستنی کەمپەکان و کەمکردنەوەی هاوکارییەکان بە مەبەستی کەمکردنەوەی ژمارەی ئاوارەکان لە وڵاتدا.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *