بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت

ئەمڕۆ سێشەممە 28ی7ی2026 ، بە مەبەستی پێشخستنی هاوکارییەکانی نێوانیان، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازی لە (لۆکاش جیوریچ) کونسوڵی گشتیی کۆماری چیک کرد.

لە دیدارێکدا، کونسوڵی چیک نامەیەکی رەسمیی وەزیری کشتوکاڵی وڵاتەکەی ڕادەستی بێگەرد تاڵەبانی کرد، کە جەختی لە بەهێزکردنی هەماهەنگی لە بوارەکانی سامانی ئاو، ئاژەڵ، ماسی و بەروبوومی کێڵگەیی دەکردەوە، لەگەڵ پاڵپشتیی بۆ کۆمپانیا کشتوکاڵییەکان سەبارەت بە باشترکردنی کواڵێتی و زیادکردنی بەرهەم و دەستەبەرکردنی ئاسایشی خۆراک.

لەمەرامبەردا، وەزیری کشتوکاڵ ڕۆڵی کۆماری چیکی زۆر بە گرنگ هەڵسەنگاند لە گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستاندا و سوپاسی پاڵپشتییەکانی کردن.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *