بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد

ئەمڕۆ سێشەممە 28ى7ى2026 سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر بە ئامادەبونی لێزمە عەلی حەوێز پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد، کە پێکهاتبوو لە عاتف حەمید، بەڕێوەبەری چالاکییەکان، پێشکەفت تاریق، بەڕێوەبەری بەرنامەکان و ئەڤین بابان، بەڕێوەبەری پەیوەندی و گەشەپێدان.

لە دیدارەکەدا، هەردوولا باسیان لە گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندی و هاوکاریکردنی هاوبەش لەنێوان دامەزراوەکان و پشتیوانیکردنی چالاکییە کۆمەڵایەتی و مرۆییەکان-کرد، هەروەها گەشەپێدانی کاری هاوبەش لە خزمەتکردنی کۆمەڵگا و بەرژەوەندی گشتی کرد.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *