بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

سەرۆک مام جەلال و قەستەرەی دڵ

سەرۆک مام جەلال و قەستەرەی دڵ
​یەکەمجار کاتێک سەرۆک مام جەلال تووشی کێشەیەک لە دڵیدا دەبێت، دەستبەجێ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی بەشی بوژانەوەی دڵ لە سلێمانی چارەسەری سەرەتایی بۆ دەکرێت و دواتر ڕەوانەی ئوردن دەکرێت.
​کە بە تەندروستییەکی باش دەگەڕێتەوە، بانگێشتی پزیشکەکانی بوژانەوەی دڵ دەکات و سەرۆک لە پزیشکەکان دەپرسێت: «ئەگەر کەسێکی هەژار دووچاری هەمان نەخۆشیی من بێت، دەبێت چی بكات؟»
​ئەوانیش دەڵێن: «مامە، ئەگەر پارەی هەبێت، بە دوو دەفتەر و حەفتا وەرەقە لە هەولێر قەستەرەی بۆ دەکرێت، یان شتێک هەرزانتر لەو نرخە لە ئەنقەرە و تاران؛ ئەگەر پارەشی نەبێت، دەمرێت.»
​مامی خەمخۆر دەپرسێت: «ئەی ئەگەر ئێمە ئەو جیهازە بکڕین؟»
​پزیشکەکان دەڵێن: «مامە، هەر زۆر باشە، بەڵام زۆر گرانە.»
​سەرۆک مام جەلال دەڵێت: «هەر ئێستا دەرخستەم بۆ بکەن.»
دواتر ئامێرێکی پێشکەوتووی ئەنجامدانی قەستەرە، شەبەکە و باڵۆنی کردە دیاری.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *