یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
ئەمڕۆ 27ی7ی2026، کۆمیتەی باوەنووری سەر بە مەڵبەندی 11ی رێکخستنی گەرمیان-ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕێکی زۆر دەرمانی بۆ نەخۆشخانەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان دابینکرد.
دوای ئەوەی بەشێک لە نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستییەکانی سنوری گەرمیان دەرمانیان کەمیکردبوو، ئەمڕۆ 27ی7ی2026، کۆمیتەی باوەنووری سەر بە مەڵبەندی 11ی رێکخستنی گەرمیان-ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕێکی زۆر دەرمانی بۆ دابینکردن، کە پێکهاتبوو لە دەرمانی (دژە هەوکردن).
لە بەرامبەریشدا، نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستییەکانی گەرمیان رایانگەیاند: ئەم هەنگاوە دەستپێشخەرییەکی باشە و بە شێوەیەکی گشتی دەرمان لە نەخۆشخانەکانمان کەمبووەتەوە، بەتایبەت دەرمانی (دژە هەوکردن) ئەمڕۆش بە سوپاسەوە کۆمیتەی باوەنوور بڕێکی زۆری بۆ دابینکردین.




