بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە

ئەمڕۆ 27ی 7ی 2026 شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازییكرد لە دۆمینیكا كۆڤاچ، كونسوڵی گشتیی هەنگاریا (بە وەكالەت) لە هەرێمی كوردستان.

لەدیدارەكەدا، بە گرنگییەوە باس لە پەیوەندییەكانی  هەنگاریا لەگەڵ هەرێمی كوردستانی كرا، بە تایبەت لە برەودان و هەماهەنگی زیاتری پەیوەندییەكان و كاری هاوبەشی نێوانیان، لە پێناو بەرەوپێشچوونی دۆخی سیاسیی و پاراستنی ئاسایشی ناوچەكە.

هەردوولا سەبارەت بە دۆخی ناوخۆی سیاسی لە هەرێمی كوردستان و هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بیروڕایان ئاڵوگۆڕكرد.

هەروەها سەبارەت بە كێشە هەڵپەسێردراوەكانی هەولێر ـ بەغداد، جەختیان لە پێویستیی چارەسەركردنی كێشەكان بە گفتوگۆ و لە چوارچێوەی دەستووردا، كردەوە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *