بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ راوێژکاری سەربازیی هۆڵەندا کۆبووەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 27ی7ی2026 شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازییکرد لە کارن ڤان گیرسبێرخن، راوێژکاری سەربازیی هۆڵەندا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش.

لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی سیاسی و ئەمنیی عیراق و ناوچەکە، دوایین پێشهاتەکانی رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانى بەسەر عیراق و هەرێمی کوردستان، گفتوگۆیان لە بارەوەکرا.

لە تەوەری پەیوەندییەکاندا، جەخت لە گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندییەکان و فراوانکردنیان، هەروەها برەودان بە هاریکاریی هاوبەش کرایەوە لە بواری سەربازی و ئەمنیدا، هەروەک هەڕەشە و مەترسییەکانی داعش بۆ سەر ناوچەکە و هاوکارییە سەربازییەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە لەگەڵ پرۆسه‌ى چاكسازى و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، تەوه‌رێكی ديكەی كۆبوونه‌وەکە بوو.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *