ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەگەڵ سازانی سەرجەم لایەنەکاندایە

ئەمڕۆ 27ی7ی2026 هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەئامادەبوونی هەڤاڵ ستران عەبدوڵا لێپرسراوی سکرتاریەتی مەکتەبی سیاسی، لەگەڵ کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی (ی.ن.ک)، کۆبووەو پێشمەرگەی بەناسنامەی نیشتمانی و نەتەوەیی وەسفکرد.
لەکۆبونەوەکەدا کەهەڤاڵ وەستا فارووق سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی (ی.ن.ک) ئامادەی بوو، هەڤاڵ جێگری سەرۆک، دەرفەت و ئاڵنگارییەکانی ئەم قۆناغەی تاوتوێکردو ڕایگەیاند: یەکێتی، هەمیشە لەگەڵ یەکڕیزی و سازانی سەرجەم لایەنە سیاسییەکاندایە.







