بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆبوونەوە

وەفدێکی مەڵبەندی 3ـی یەکێتی لە شاری هەولێر سەردانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد.
ئەمڕۆ 26ـی تەمموز، وەفدێکی مەڵبەندی 3ـی هەولێری یەکێتی بە سەرۆکایەتی ڕێباز بێرکۆتی، ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەند سەردانی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتییان کرد و لەلایەن پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە هەولێر پێشوازییان لێکرا و کۆبوونەوە.
دوای کۆبوونەوەکە، پشتیوان سادق ڕایگەیاند کە پارتی و یەکێتی پەیوەندییەکی قووڵ و مێژوویی لە نێوانیاندا هەیە و ئەم پەیوەندییە بەردەوام دەبێت. ئاماژەی بەوەش کرد، هەرچەندە لە هەندێک قۆناغدا کێشە و ناکۆکی دروست بووە، بەڵام هەمیشە لە ڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەر کراون و دەتوانن پێکەوە هەنگاو بۆ داهاتوو بنێن.
ڕێباز بێرکۆتی، بەرپرسی مەڵبەندی 3ـی یەکێتی ئامانجی سەردانەکەی بۆ مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی ڕوونکردەوە و وتی، ئەم هەنگاوەیان بۆ چەسپاندنی تەبایی، برایەتی و یەکڕیزی بووە لە نێوان هەردوو حزبدا. داوای لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن کرد هاوکار بن بۆ ئەوەی لەم ماوەیەدا کارەکان بە باشی بەرەو پێشەوە بڕۆن.
بەپێی ڕاگەیەندراوی مەڵبەندی 3ـی هەولێری یەکێتی، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی ئێستای ناوچەکە بە گشتی تاوتوێ کراوە. هەردوولا کۆک بوون لەسەر ئەوەی کە پێویستە هاوئاهەنگی و برایەتی لە نێوانیاندا هەبێت و پێکەوە کار بکەن بۆ تێپەڕاندنی ئاڵێنگارییەکان.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *