مەکتەبی سیاسی یەکێتی پەیامێک ئاڕاستەى بزوتنەوەی گۆڕان دەکات

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە بۆنەى ساڵیادی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕانەوە پەیامێکى پیرۆزبایى ئاڕاستەى سەرکردایەتی و جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات.
دەقى پەیامەکە:
بەڕێزان سەرکردایەتی و جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان
هەڵسوڕاوانی بەڕێزی بزوتنەوەی گۆڕان
بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕانەوە پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین
لەم بۆنەیەدا کە ناوچەکە و هەرێمەکەمان بەهۆی تاوسەندنی شەڕ و گرژییەکانەوە لە بارودۆخێکی هەستیاردایە، لە هەموو کات زیاتر پێویستمان بە یەکڕیزی و یەکخستنی هەوڵەکانمانە بۆ سەرخستنی پرۆسەی چاکسازیی حوکمڕانی لە هەرێم و داکۆکیکردنی بەرپرسانە لە پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەکان، بەجۆرێکی وا لە ئاست خواست و چاوەڕوانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بێت لە هێزە سیاسییەکانی وڵات.
جارێکی تر پیرۆزە و سەرکەتووبن
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان




