بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

سەرۆككۆماری عیراق: مافەكانی ژنان دەپارێزین

لە بەغداد 18یەمین كۆنفرانسی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەستیپێکرد، تێیدا سەرۆککۆماری عیراق وتارێکی پێشکەشکرد و داوای کرد رێژەی نوێنەرایەتیکردنی ژنان لە پۆستە باڵاکانی وڵاتدا زیاد بکرێت.

نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عیراق لە میانی کۆنفرانسەکەدا رایگەیاند، ژنان رۆڵی گرنگیان لە کۆمەڵگەدا بینیوە و ئەوان مافەکانی ژنان دەپارێزن.

وتیشی، ژن هاوبەشێكی تەواو دەبێت لە دروستكردنی ئێستا و داهاتوودا و رۆڵیان هەیە لە بەرەوپێشچوونی وڵات لەسەرجەم کایەکاندا.

سەبارەت بە پرسی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، سەرۆککۆماری عیراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەوان لە سەرۆكایەتی كۆمار پشتگیری لە پاراستنی سامانی وڵات دەکەن.

سەرۆککۆمار جەختیکردەوە، “هیچ ئاسایش و سەقامگیرییەک لە ناوچەکەدا بەدی نایەت بەبێ ئاسایش و سەقامگیریی عیراق”، هاوكات ئاماژەی بەوەدا، بەهیزیی عیراق لە یەکگرتوویی و لەپێشخستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان لەسەرووی هەموو شتێکەوە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *