بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

بە بڕی 200 ملیار دۆلار عیراق حەوت رێککەوتن لەگەڵ واشنتۆن ئیمزا دەکات

لە چوارچێوەی سەردانی سەرۆکوەزیرانی عیراق بۆ ئەمریکا، عیراق حەوت رێککەوتنی گرنگی بە بڕی نزیکەی 200 ملیار دۆلار لەگەڵ واشنتۆن ئیمزا کرد.

باسم محەمەد خەزیر، وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند، رێککەوتنەکان هاوبەشێتی لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکانی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی کێڵگە نەوتییەکان و رێککەوتنێک لەگەڵ سوریا بۆ هێڵی گواستنەوەی نەوت لەخۆدەگرن.

وەزیری نەوت ئاماژەی بەوەش کرد کە توانای بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوتی عیراق گەیشتووەتە زیاتر لە 4.8 ملیۆن بەرمیل و لە ئێستاشدا گفتوگۆی جدی لەگەڵ رێکخراوی ئۆپێک بەردەوامە بۆ زیادکردنی ئاستی هەناردەکردن.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *