بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

لیستی مووچە و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە ڕادەستی دارایی عیراق کرا

لیستی مووچەی مانگی تەممووز و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە ڕادەستی وەزارەتی دارایی عیراق کرا، کە تێیدا ناوی (981) فەرمانبەری گرێبەست کە تەمەنیان لە ( 60 ) ساڵ تێپەریبوو داخڵی لیستی مووچە کرانەوەو تا کۆتایی ساڵ بەردەوام دەبن لە خزمەتکردن.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە ( 22 ی تەممووزی 2026) لیستی مووچەی مانگی تەممووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی حوزەیران لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.

هەر لەڕاگەیەنراوەکەدا، ئاماژە بەوەشکراوە، ناوی (981) فەرمانبەری گرێبەست کە تەمەنیان لە ( 60 ) ساڵ تێپەریبوو داخڵی لیستی مووچە کرانەوەو تا کۆتایی ساڵ بەردەوام دەبن لە خزمەتکردن.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *