بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

گرفتی غاز لە سلێمانی دروست نابێت

قایمقامیەتی سلێمانی: ڕۆژانە نزیکەی ٧ هەزار بتڵ غاز دابەش دەکرێت و سیستەمەکە کراوە بە کۆپۆن

لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، کە بۆ ڕێکخستنی پرۆسەی دابەشکردنی غازی شل بەسەر هاوڵاتیاندا، سیستەمێکی نوێ پەیڕەو دەکرێت و غازی پێویستیش لەبەردەستدایە.

عومەر عەبدوڵا، سەرۆکی لیژنەی غاز لە قایمقامیەتی سلێمانی ئاشکرای کرد: “ماوەی دوو ڕۆژە دابەشکردنی غاز لە سنووری سلێمانی کراوەتە کۆپۆن، و لە ئێستادا بڕی پێویست لە غازی شل لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر ماڵاندا دابەش بکرێت.”

سەرۆکی لیژنەکە دڵنیایی دایە هاوڵاتیان و سێکتەرە جیاوازەکان لەسەر پڕکردنەوەی پێداویستییەکان، ڕۆژانە لە نێوان ٦ بۆ ٧ هەزار بتڵ غاز دابەش دەکرێت، کە ئەم بڕەش بە تەواوی خواستی خەڵکی شارەکە پڕدەکاتەوە.

هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە، غازی پێویست و تەواو بۆ نانەواخانە، سەموونخانە و چێشتخانەکانیش دابین کراوە تا چەقۆبەستوویی لە بازاڕدا دروست نەبێت.

سەبارەت بەو خێزانە نوێیانەی کە هێشتا ناویان لە سیستەمەکەدا تۆمار نەکراوە، عومەر عەبدوڵا ڕایگەیاند: “ئەو کەسانەی کە تازە ژیانی هاوسەرگیرییان پێکهێناوە، دەتوانن سەردانی قایمقامیەتی سلێمانی بکەن؛ لەوێ پشتگیریی پێویستیان بۆ دەکرێت و لەو ڕێگەیەوە دەتوانن بەشە غازی خۆیان بەبێ کێشە وەربگرن.”

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *