ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی سلێمانی لەدوو چالاکییدا، توانیان دەستبەسەر بڕی (25)بیست و پێنج هەزار دەنک حەبی هۆشبەر و (21) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری ئەمفیتامین (کریستاڵ) لەسنووری شاری سلێمانی بگرن.
_چالاکی یەکەم: لەڕۆژی 18ی7ی2026 لەدوای بەدواداچوون و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی ورد، دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر لەشاری سلێمانی دەستگیرکران و دەستبەسەربڕی(25)بیست و پێنج هەزار دەنک حەبی هۆشبەرگیرا کە بەشێوەی قاچاغ بەمەبەستی ساغ کردنەوەی هێنرابووە شاری سلێمانی.
_چالاکی دووەم: لە ڕۆژی 19ی7ی2026بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی سلێمانی بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لەدوای بەدواداچوون و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی ورد توانیان دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن و دەستبەسەربڕی(21) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری ئەمفیتامین(کریستاڵ)ی وشک و شل بگرن.
لەئێستاشدا تۆمەتباران بەماددەی 25 لەیاسای ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان ژمارە 1ی سالی 2020 ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە.



