بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

پاسپۆرتی سلێمانی دەنگۆی کەمکردنەوەی نرخی پاسپۆرت رەت دەکاتەوە

عەمیدی مافپەروەر سالار عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی، ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە کەمکردنەوەی رسووماتی پاسپۆرت دەکەن و رایگەیاند، نرخەکە وەک خۆی بە 91,000 دینار ماوەتەوە.

 جێگیرکردنی نرخەکە پەیوەندی بە گرێبەستێکی 10 ساڵەی نێوان حکومەتی فیدراڵ و کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەتەوە هەیە (کە 3 ساڵی لێ ڕۆیشتووە). ئەگەر حکومەت نرخەکە کەم بکاتەوە، دەبێت بۆ 7 ساڵی داهاتوو قەرەبووی دارایی زۆری کۆمپانیاکە بکاتەوە، ئەمەش کارێکی قورسە.

وتیشی، ئەوەی بڵاوکراوەتەوە تەنیا پێشنیازی پەرلەمانتارێک بووە نەک بڕیارێکی رەسمی حکومەت،  لە ئێستادا وەرگرتنی رسووماتی پاسپۆرت لە سەرانسەری عیراق تەنیا بە شێوازی ئەلیکترۆنی دەبێت و داهاتەکەش راستەوخۆ دەچێتە سەر ئەژماری حکومەتی فیدراڵ.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *