بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

زەیدی گەڕایەوە و سبەی ئەنجامی سەردانەکەی دەخاتەڕوو

عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق و وەفدە یاوەرەکەی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە یەکەمین گەشتی رەسمیدا بۆ دەرەوەی وڵات، لە واشنتۆنەوە گەیشتنەوە بەغدا. بڕیاریشە سبەینێ دووشەممە، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا دەرئەنجامی دیدارەکانی بخاتەڕوو.

زەیدی لەم گەشتەدا زیاد لە 30 کۆبوونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لێپرسراوانی باڵای ئیدارەکەی، بانکی نێودەوڵەتی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئەنجامدا.

 سەردانەکە بە ئیمزاکردنی 48 رێککەوتننامە لە بوارەکانی نەوت، وزە، تەکنەلۆجیا، کەرتی بانک و دارایی لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان کۆتایی هات.

وابڕیاریشە لە کۆتایی ئەم مانگەدا، سەرۆک وەزیرانی عیراق درێژە بە گەشتە دیپلۆماسییەکانی بدات و سەردانی تورکیا، ئێران، سعودیە و سوریا بکات.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *