بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن

ئەنجومەنی پارێزگای نەجەف، پێشنیار دەکات  هاووڵاتیان بۆ ماوەی دوو مانگ  لە  پارەی کارەبا ببەخشرێن، هۆکارەکەشی بۆ کەمکردنەوەی بارگرانی سەرشانی هاووڵاتیانی پارێزگاکەدەگێڕێتەوە.

 حسێن عیساوی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای نەجەف، رایگەیاند: لە کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنەکە،  بە کۆی دەنگ بڕیاردرا کە پێشنیار بۆ ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت، کە هاووڵاتیان لە پارەی کارەبای مانگی حەوت و هەشت ببەخشرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد: هۆکاری بڕیارەکە بۆ کەمکردنەوەی بارگرانی سەرشانی هاووڵاتیانی نەجەفە و دەمانەوێت ئاسانکاریان بۆ بکەین.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی 15ی7ی2026، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان، ماوەی 50 رۆژی بۆ هاووڵاتیان دیاریکرد، کە پێویستە لەو ماوەیەدا پارەی کارەبا بدەن، بە پێچەوانەوە کارەباکەیان دەبڕدرێت

Screenshot
زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *