بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات

وابڕیارە رۆژی پێنجشەمە 23-7-2026 ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق کۆببێتەوە، خوێندنەوەی یەکەم بۆ چەند پڕۆژە یاسا و پێشنیازە یاسایەک بکات.

بەپێی راگەیەندراوێکی ئەنجومەنی نوێنەران لە کۆبونەوەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری 22ـەمینی یاسای میلاک ژمارە 25ـی ساڵی 1960 و خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری سێیەمی یاسای یەکێتی مافپەروەران ژمارە 137ـی ساڵی 1981 و خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری دووەمی یاسای سەندیکای کیمیاکاران ژمارە 43ـی ساڵی 1970 دەکرێت.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای هەمواری یەکەمی یاسای دیوانی وەقفی سوننە ژمارە 56ـی ساڵی 2012 دەکرێت و لەچوارچێوەی کۆبونەوەکەدا گفتوگۆی گشتیش بەڕێوەدەچێت.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *