بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

زانیاری لەبارەی هێرشەکەی ئەمشەوی سلێمانی و هەولێر

ئەمشە هێرشکرایەسەر سنووری تاسڵوجە لە پارێزگای سلێمانی و بەو هۆیەوە ئاگرێکی گەورە لە دەوروبەری شوێنەکە کەوتووەتەوە. 

دواتر هێزی ئەمنی و ئەمبوڵانس و ئاگرکوژێنەوە رەوانەی شوێنی هێرشەکە کراون و هێشتا ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی ئەمشەوی سەر تاسڵوجە، ژمارەیەک هاووڵاتی برینداربوون، ئێستا سەرقاڵی گواستنەوەی بریندارەکانین بۆ نەخۆشخانە.

لای خۆیەوە د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، بەتوندی سەرکۆنەی هێرشەکان بۆ شاری سلێمانی و کوردستان دەکەن، جەختیش دەکاتەوە، هەرێمی کوردستان و حکومەتی خۆجێیی سلێمان، بێلایەنانەو بەرپرسیارانە؛ بەشێک نین لەم جەنگەی بەرۆکی ناوچەکەی گرتووە.

بەرگری شارستانی سلێمان ئاشکرایکرد، رەوشی شارەکە ئارامە و سەلامەتی گیانی هاووڵاتیان لە پێشینەی کارەکانمانە و هاووڵاتیانی شارەکە دڵنیادەکاتەوە، لە ئامادەباشی تەواودان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو ئاگرەی لە رۆژئاوای سلێمانی کەوتووەتەوە.

لە لایەکی ترەوە هەر ئەمشەو بە چەند درۆنێک هێرشکرایە سەر سنووری  بەحرکە و پیرمام لە پارێزگای هەولێر و بە چەند مووشەکێک بەرپەرچ درایەوە

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *