بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

قوباد تاڵەبانی: زانکۆی گەرمیان و پۆلیتەکنیک هێزی کاری مرۆیی شارەزا پەروەردە بکەن

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە بەردەوامیی کۆبوونەوەکانی لە ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ سەرۆکایەتی هەردوو زانکۆی گەرمیان و پۆلی تەکنیکی گەرمیان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە زانکۆی پۆلی تەکنیکی گەرمیان کرد بەبۆنەی دانپێدانانی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عیراقەوە و پشتگیری خۆشی بۆ زانکۆی گەرمیان دەربڕی بۆ ئەوەی کێشەکانیان چارەسەر بکرێت و بەڵێنی پێدان بە هەموو شێوەیەک هاوکاریان بێت تا لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عیراقەوە دانپێدانانی رەسمیان بۆ بکرێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەیدا بە گرنگی رۆڵی زانکۆکان لە گەشەپێدانی ناوچەیی و بە پێویستی زانی هەردوو زانکۆکە پلانیان هەبێت تا بەپێی پێویستییەکانی گەشەپێدانی گەرمیان هێزی کاری مرۆیی شارەزا پەروەردە بکەن و لەم چوارچێوەیەشدا ئامادەیی خۆی و حکومەتی هەرێمی دەربڕی بۆ هەموو جۆرە پشتیوانی و هاوکارییەک.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *