وه‌فدێكی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیاری، سه‌ردانی شاعیری گه‌وره‌ی كورد، له‌تیف هه‌ڵمه‌ت ده‌كه‌ن

له چوارچێوه‌ی پرۆگرامی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی رووناكبیر و كه‌سایه‌تییه نیشتمانییه‌كانی گه‌له‌كه‌ماندا، ئه‌وانه‌ی كه له بواری جیاوازدا خزمه‌تی بواری رووناكبیری و راگه‌یاندنیان كردووه، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیاریی(ی.ن.ك) له شاری سلێمانی سه‌ردانی ماڵی شاعیری گه‌وره‌و ناوداری كورد، مامۆستا له‌تیف هه‌ڵمه‌ت-یان كرد.
له دیدارێكی پڕ له نواندنی رێز و ستایشدا، وه‌فده‌كه‌ی مه‌كته‌ب چه‌پكه‌گوڵی وه‌فا و خۆشه‌ویستییان پێشكه‌شی مامۆستا له‌تیف هه‌ڵمه‌ت كرد‌و له نزیكه‌وه هه‌واڵی ته‌ندروستی خۆی و هاوژینه به‌ڕیزه‌كه‌یان پرسی و هیوای به‌رده‌وامبوونیان له به‌رهه‌م و به‌خششه ئه‌ده‌بی و رووناكبیرییه‌كانی بۆ خواست، هه‌روه‌ها سڵاوی هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌ب و (ی.ن.ك)یان پێگه‌یاند و مێژووی پرشنگداری شاعیریان له كاروانی ئه‌ده‌ب و رووناكبیری كورددا به‌رز نرخاند..
له به‌رامبه‌ردا مامۆستان له‌تیف هه‌ڵمه‌ت خۆشحاڵییه‌كی زۆری بۆ سه‌ردانی وه‌فده‌كه‌ی مه‌كته‌ب ده‌ربڕی و به دڵخۆشییه‌وه پێی وتن كه رێگای هاتنتان گوڵڕێژ ئه‌كه‌م، ته‌نها هاتنتان و ئه‌و چه‌پكه گوڵه‌ی هێناوتانه ئه‌وپه‌ڕی جێی رێز‌و پێزانینمانه. هه‌ر له دیداره‌كه‌دا، م.له‌تیف هه‌ڵمه‌ت باسی له دواهه‌مین به‌رهه‌می شیعری خۆی و هه‌ندێ یادگاری سه‌رده‌مانی كاركردنی خۆی له ده‌زگا رووناكبیرییه‌كان بۆ وه‌فده‌كه كرد‌و له كتێبخانه‌كه‌شیدا یادگاریی هه‌ندێ وێنه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی گه‌لی كورددا روونكرده‌وه و مێژووی ئاشنایه‌تیی خۆی له‌گه‌ڵیاندا گێڕایه‌وه، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ خوالێخۆشبوو سه‌رۆك مام جه‌لال كه وێنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی یادگاریی له‌گه‌ڵدا تۆمار كردووه‌و له كتێبخانه‌كه‌یدا دایناوه‌و پاراستووێتی.







