مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال تێکۆشەرێکى دێرینییان بەسەرکردەوە

ئەمڕۆ 13ی 7ی 2026، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، لە شاری سلێمانی هەڤاڵ (حەسەن حسێن محەمەد) پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرینییان بەسەرکردەوە.
لەو بەسەرکردنەوەدا ، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە نزیکەوە لە بارودۆخ و تەندروستیی هەڤاڵ حەسەن-یان پرسییەوە و هیوای تەمەندرێژی و لەشساغی زیاتریان بۆ خواست.
مەکتەبی سکرتارییەت بە شانازییەوە مێژووی پڕ لە سەروەری و خەباتی نەپساوەی هەڤاڵ حەسەن یان بەرز نرخاند، وەک پێشمەرگەیەکی ئازا و بەدەست کە سەرباری گرتن و راگواستنی خۆی و خانەوادەکەی جەسورتر دەبوو لە داوا رەواکانی گەلەکەی و بۆ ساتێکیش خافڵ نەبوو لە کۆڕی خەبات و تێکۆشان، لەبەرامبەر ئەو کۆشش و قوربانیدانەی خۆی و بنەماڵە تێکۆشەرەکەی، مەکتەبی سکرتارییەت سڵاوی یەکێتییانە و ئەمەکداریی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانیان پێگەیاند و بە شکۆوە لە رابردووی زێڕین و پاکییان روانرا.
لای خۆیەوە ، هەڤاڵ حەسەن حسێن پێزانینی دەربڕی بۆ مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ، وەک ئۆرگانێکی کارا و خەمخۆر کە هەمیشە بە وەفا و ئەمەکدارییەوە خەباتگێڕان و تێکۆشەرانی دێرینی شۆڕشی نوێ و یەکێتی بەسەردەکەنەوە.







