یەکێتی پۆستێکی دیکەی لە نەینەوا وەرگرت

پاش ئەوەی قائیمقامی پێشوی قەزای تلکێف سنوری پارێزگای نەینەوا خانەنشینکرا، شێخ یاسر شێخ عساف بەڕێوەبەری ناحیەی وانە کە پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە پۆستی قایمقامی قەزای تلکێف وەرگرت.
ئەمرۆ لەلایەن جێگری پارێزگای نەینەوا یاسر شێخ عساف بەڕێوەبەری ناحیەی وانە راسپێردرا بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری قایمقامیەتی قەزای تلکێف.



