دەرباز كۆسرەت رەسوڵ بەشداریی یادی دامەزراندنی پارتی كۆمۆنیستی چین دەكات

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەشداریی لەسیمپۆزیۆمی پارتە سیاسییەكان بەبۆنەی 105 ساڵەی دامەزراندنی پارتی كۆمۆنیستی چین-ەوە كرد، كە لەلایەن كۆنسوڵخانەی چین لە هەرێمی كوردستان رێكخرابوو.
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، بەناوی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە، پیرۆزبایی ئاراستەی سەركردایەتی و ئەندامانی حزبی شیوعی چین (CPC) كرد، بەبۆنەی 105 ساڵەی دامەزراندنی ئەم حزبە تێكۆشەرو مێژووییە.







