پانێڵى دەربازبوون لە چەقبەستوویى دۆخى کوردستان و ئامادەکارى هەڵبژاردنەکان بەڕێوەچوو

مەڵبەندى 1ى سلێمانى یەکێتی پانێڵێکى لەژێر ناونیشانى”دەربازبوون لە چەقبەستوویى دۆخى کوردستان و ئامادەکارى هەڵبژاردنەکان” سازکرد.
ئەمڕۆ شەممە 4ى7ى2026 مەڵبەندى 1ى سلێمانى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان پانێڵێکى تایبەت لەژێر ناونیشانى بۆ دەربازبوون لە چەقبەستوویى دۆخى کوردستان و ئامادەکارى هەڵبژاردنەکان بۆ لەتیف نێروەیى ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی، هەروەها شوان جەبار و شاسوار عەتا سازکرد، کە ئاژێر کەریم-یش بەڕێوەبەرى پانێڵەکەبوو.
لە پانێڵەکەدا گفتوگۆ کرا دەربارەى دۆخى چەقبەستوى هەرێمى کوردستان و ئامادەکارى بۆ هەڵبژاردنى نوێ و گرنگى بەشدارى کردنى هاووڵاتیان.









