سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال تێکۆشەرێکی دێرین بەسەردەکەنەوە

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە گوندی قەرەناو سەر بە ناحییەی شوان سەردانی پێشمەرگەی پارتیزان و تێکۆشەری دێرین هەڤاڵ فەخرەدین مەحمود ئەحمەد یانکرد .
لەو سەردانەدا مەکتەبی سکرتارییەت بە گرنگییەوە لە هەواڵ و تەندروستی هەڤاڵ فەخرەدین مەحمود یان پرسییەوە و هیوای سەلامەتی زیاتریان بۆ خواست .
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێزانینیان دەربڕی بۆ رابردووی پاک و پڕ لە تێکۆشانی هەڤاڵ فەخرەدین مەحمود وەک پێشمەرگەیەکی پڕ ورە و بەدەستی رۆژانی سەختی کوردایەتی کە لە سەنگەرەکانی پێشەوەی رووبەڕووبوونەوەکاندا شێر ئاسادەوەستایەوە و بۆ ساتێکیش سازشی نە دە کرد لەسەر بیرو باوەڕە نەگۆڕەکانی بۆ گەل و خاکەکەی ، لەبەرامبەر ئەو رابردووە پڕ شکۆیەشدا مەکتەبی سکرتارییەت سڵاوی یەکێتیانەی سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی ییان ئاڕاستەکردوو ستایشی رۆڵی جوامێرانەیان کرد .
لایخۆیەوە هەڤاڵ فەخرەدین مەحمود پێزانینی دەربڕی بۆ بەسەرکردنەوەکەی و روونی کردەوە بیرو باوەڕی پتەوییان بۆ رزگاری گەل و نیشتیمان فاکتەری بەهێزی سەرکەوتنمان بوو بەرامبەر رژێمی بەعسی رووخاو








