بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

لێپرسراوی ناوەندی دەرەوە لە نەرویج سەردانی ئارامگای چەند تێکۆشەرێک دەکات

لێپرسراوی ناوەندی دەرەوە لە وڵاتی نەرویج بەمەبەستی هاوبەشی خەم و گەیاندنی وەفاداری سەردانی ئارامگای چەند پێشمەرگەیەکی دێرین و کەسایەتی کرد.

سالار مەحمود لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پەڕەی رەسمی  خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، رایگەیاندووە: بە ملیۆنان کورد بەهۆی بارودۆخی جیاوازەوە لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێن، بەهەزاران کەس لەوێ کۆچی دوایی دەکەن و بەخاک دەسپێردرێن، بەپێویستم زانی لە گۆڕستانی شاری ئۆسلۆ، سەردانی ئارامگەی چەند کەسێک بکەین کە خزمەتیان بە گەل و نەتەوەکەیان کردوەو لە دەرەوەی نیشتمانی خۆیان سپاردەی خاک کراون.

لێپرسراوی ناوەندی دەرەوە، سەردانی ئارامگەی ئەم کەسایەتییانەی کرد:
– پێشمەرگەی دێرین و دکتۆری شاخ دکتۆر شەهاب رۆستەم.
– ئارامگەی پێشمەرگەی پارتیزان و یەکێک لە هەرە ئازاکانی رۆژانی خۆی نەوزاد کەریم هاوسەری دادە خوشکی شەهید کاوە رەباتی و برای هونەرمەند ئازادە رەش.
– ئارامگەی جوانەمەرگ شاسوار، کوڕی کەسایەتی و تێکۆشەری دێرین عەلی عەریف حەمید.
– سەردانی ئارامگەی خوالێخۆشبوو ئارام دێلێژەیی.
– سەردانی مەزاری خوالێخۆشبوو عەلی حەمەد رانیەیی.

جێگایان بەهەشتی بەرین بێت و سەبوری بۆ کەسوکارو هاوڕێ و خێزانەکانیان دەخوازم.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *