د.ڕێواز فایەق و وەفدێکی یاوەری سەردانی کەرکوکیان کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە 11-11-2026، هەڤاڵ د. ڕێواز فایەق، لێپرسراوی دەزگای هەڵسەنگاندن و چاودێریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و وەفدێکی یاوەری سەردانی کەرکوکیان کرد؛ و لەلایەن هەڤاڵ ڕەوەند مەلا مەحمود، لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوک، هەڤاڵ هیوا عەبدوڵا، لێپرسراوی مەڵبەندی دەوروبەری کەرکوک و هەڤاڵانی هەردوو مەڵبەندەوە پێشوازییان لێکرا.
دواتر لە کۆبوونەوەیەکی بەرفراواندا لەگەڵ ئەنجومەنی هەردوو مەڵبەند، هەڤاڵ د. ڕێواز فایەق تیشکی خستە سەر ڕۆڵ و گرنگیی دەزگای هەڵسەنگاندن و چاودێری وەک ئۆرگانێکی نوێی یەکێتی کە لە کۆنگرەی پێنجەمدا بڕیاری دروستبوونی لێدراوە. لەو چوارچێوەیەدا، بە وردی باسی لە ئامانجەکانی دەزگاکە کرد بۆ بەدواداچوونی زانستی و بێلایەنانە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی کارایی و ڕاپەڕاندنی ئەرکە حزبییەکان لە سەرجەم جومگەکاندا.








