ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری، پێشمەرگەو میدیارێکی دێرینی شۆڕش بەسەر دەکاتەوە

مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری، پێشمەرگەو میدیارێکی دێرینی شۆڕش بەسەر دەکاتەوە

لە درێژەی سەردانەکانیدا بۆ لای کەسایەتییە رووناکبیرو و میدیاکارە دێرینەکانی کورد و(ی.ن.ک)،. پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری لە شاری سلێمانی سەردانی پێشمەرگەو میدیاکاری دێرین، مامۆستا سەربەست حسێن-یان کرد کە لە هەشتاکانی سەدەی رابردوودا نوسەر و میدیاکاری ی.ن.ک بووە و کادر بووە لە ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان و ماوەیەکیش سەرنووسەری گۆڤاری رێبازی نوێ بووە.
لەو سەردانەدا، وەفدەکەی مەکتەب چەپکە گوڵی رێز و وەفای مەکتەب و یەکێتی پێشکەش بە بەڕێزی کردو ساڵانی خزمەتیان لە ریزەکانی ی.ن.ک بەرز نرخاند، لە بەرامبەردا م.سەربەست حسێن کە لە هەمان کاتدا ئەندازیارەو لە بواری پسپۆریی خۆیشیدا لە وڵاتی بەریتانیا مامۆستای زانکۆیە، زۆر سوپاسی وەفدەکەی مەکتەبی کرد و کۆمەڵێک لە یادگارییەکانی سەردەمی شاخ و دوای راپەڕینی گێڕایەوە، لە سەرویانەوە یادگاری و سەربوردەی خۆی لە سەردەمی خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلالدا و رۆڵی لە هاندانی بۆ خزمەتکردن و سەرمایەگوزاری لە هەرێمی کوردستاندا.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close