وەفدی یەکێتیی گشتیی ئەدیبان و نووسەرانی عێراق مۆزەخانەی زاموایان بەسەرکردەوە لەسلێمانی کەوەک یەکێک لەناوەندە فەرهەنگی و مێژووییەکانی کوردستان سەردانیانکرد.

وەفدی یەکێتیی گشتیی ئەدیبان و نووسەرانی عێراق مۆزەخانەی زاموایان بەسەرکردەوە لەسلێمانی کەوەک یەکێک لەناوەندە فەرهەنگی و مێژووییەکانی کوردستان سەردانیانکرد.
لەدیداری دکتۆر لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری پێشوی عێراق و خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، وەفدەکە سەردانی زاموایان بە زەمینەخۆشکەری دروستکردنی هەماهەنگی و پەیوەندی و ئاڵوگۆڕی ئەزموون وەسفکرد بەتایبەت کە نوسەر و شاعیران بەردەوام پێویستیان بەسەرچاوەی ئیلهام هەیە لەقوڵایی مێژوویی و کلتوری سلێمانییەوە.
لەو بارەیەوە و لەمیانی سەردانی بەشەکانیدا، خاتوو هەتاو ئیبراهیم ئەحمەد سەرپەرشتیاری مۆزەخانەی زاموا سەرنجی خستەسەر لایەنە مێژووییەکان و وێستگەکانی ژیانی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد و هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئەم مۆزەخانەیە وەک پردێکی مەعریفی بۆ تێگەیشتن لە ژینگەی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیی ئەو سەردەمانەی کە دەقە ئەدەبی و نوسینەکانی سیاسەتمەدار و رووناکبیری کورد مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەدی تێیدا هاتۆتە کایەوە.
لەلایەکی ترەوە کارکردنی یەکێتیی گشتیی ئەدیبان و نووسەرانی عێراق وەک رێکخراوێکی نیشتمانی کەبە چەتری بزووتنەوەی ئەدەبی و فەرهەنگی و کۆکەرەوەی چالاکی و بەرهەمە فیکری و بڵاوکراوەکان ئەژمار دەکرێت، تەواوکەری ئامانجەکانی مۆزەخانەی زاموایە لە پاراستنی ناسنامە، هۆشیاریی مێژوویی، و خزمەتکردنی کەلتوور.



