مەکتەبی کارو باری ڕێکخراوەیی پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی لەیەکێتی ژنانی کوردستان کرد

مەکتەبی کاروباری ڕێکخراوەیی پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی لە یەکێتی ژنانی کوردستان کرد
هەڤاڵ زیاد جەبار، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی ڕێکخستنی یەکێتیی، لەگەڵ وەفدی مەکتەبی کاروباری ڕێکخراوەیی، بەبۆنەی ٣٧ ساڵەی دامەزراندنیان پیرۆزباییان لە یەکێتی ژنانی کوردستان کرد.
لەدیدارێکدا هەڤاڵ زیاد جەبار، پێی ڕاگەیاندن: یەکێتی ژنانی کوردستان، وەکو سەکۆیەکی نیشتمانیی و قەڵایەکی ڕەسەنی خەبات، ڕۆڵی گرنگی هەبووە لە پشتگیرکردن و هۆشیارکردنەوەی ژنان.
هەروەها دووپات لە پاڵپشتی و هەماهەنگی مەکتەبی کاروباری ڕێکخراوەیی بۆ یەکێتی ژنانی کوردستان کرایەوە.













