ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتیى ژنان بەشێکی دانەبڕاوە لە خەباتی گەلەکەمان

پووختەى هەواڵ

  • بەبۆنەی 37ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیى ژنانەوە پیرۆزبایى لێکردن.
  • بافڵ جەلال تاڵەبانی بە بایەخەوە لە خەباتى ڕێکخراوەکە بۆ مافەکانى ژنان دەڕوانێت.
  • بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتیوانى حیزبەکەى بۆ یەکێتیى ژنان دووپات دەکاتەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت “مێژووی پڕ لە سەروەری و خزمەتەکانی یەکێتیی ژنانی کوردستان، سەلمێنەری ئەو ڕاستییەن کە ڕێکخراوەکەتان هەمیشە سەنگەرێکی پتەوی داکۆکیکردن بووە لە مافەکانی ژنان”. جەختدەکاتەوە ڕێکخراوەکە بەشێکی دانەبڕاو بووە لە خەباتی ڕەوای گەلەکەمان و مێژووی درەوشاوەی یەکێتی.


بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ یەکێتیى ژنانى کوردستان:

  • دەستخۆشیتان لێ دەکەین بۆ ئەو هەنگاوە نوێگەری و بەرنامە پێشکەوتنخوازەی گرتووتانەتەبەر بۆ درێژەدان بە خزمەتەکانتان.
  • چاوەڕوانین ئەو ستراتیجە نوێیەی داتانڕشتووە ببێتە وەرچەرخانێکی گرنگ بۆ پشتگیریکردن لە سەرخستنی داخوازییە رەواکانی ژنان لە وڵاتەکەماندا.
  • ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە باوەڕی نەگۆڕمانەوە وەک هەمیشە داکۆکیکاری ڕاستەقینەی بەدیهێنانی مافەکانتان دەبین.

لە کۆتایى پەیامەکەیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی دەڵێت “لەگەڵتانین بۆ فەراهەمکردنی ژینگەیەکی شایستە تاوەکو ژنانی ئازا و ئازادی کورد لە کایە سیاسی، کارگێڕی و کۆمەڵایەتییەکاندا خاوەن بڕیاری ڕاستەقینە بن و دەرفەتی یەکسانیان بۆ بڕەخسێندرێت لە بەڕێوەبردن و سەرخستنی کۆمەڵگەکەماندا”.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close