ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

وردەکاریى دابەزینى نرخی غازی ماڵان لە سلێمان

عومەر عەبدوڵا سەرۆكی لیژنەی دابەشكردنی غاز لە سلێمانی ڕایگەیاند، بەبڕیارێک نرخی غازی ماڵان و غازی ئێل پی جی لە بەنزیخانەکان هەرزان بووە و لیتری بە 490 دینار بۆ 500 دینارە لە ئەمڕۆوە لە بەنزینخانەکان جێبەجێکراوە.


سەرۆكی لیژنەی دابەشكردنی غاز لە سلێمانی:

  • کارمەندەکانمان بەسەر بەنزینخانەکاندا دەگەڕێن بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە.
  • ئەم بڕیارە لە بەرژەوەندى و بە دڵى هاونیشتمانییانە.

سەلام عومەر سەرپەرشتیاری دابەشکردنی سووتەمەنی لە سلێمانی بۆ کەناڵ8:

  • هۆکاری هەرزانبوونەکەی نۆژەنکردنەوەی کۆرمۆر و زیادبوونی بەرهەمهێنانە.
  • لەگەڵ ڕێکخستنەوەی پڕۆسەکەیە لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر کە یارمەتیدەرە نرخ زۆر بەرز و نزمی نەکات.
  • ئەگەری هەیە بە دابەشکردنی نەوتی سپی و زیاتربوونی لەبازاڕدا، نرخى غاز زیاتر دابەزێت.

ئەوە لەکاتێکدایە 24ـی تشرینی یەکەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی زانیاریدا ، نرخی لیترێک غازی بازرگانی لە بەنزینخانەکان دەبێتە 500 دینار کە پێشتر بە 575 تاوەکو 675 دینار بووە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close