قایمقامییەتی هەڵەبجە: 46 شوێن سزای دارایی دراون و شوێنێکیش داخراوە
- قایمقامیەتی هەڵەبجە کار و چالاکییەکانی مانگی تشرینی یەکەمی ڕاگەیاند.
- مانگی ڕابردوو هەزار و 347 بەسەرکردنەوەیان ئەنجامداوە.
- 46 شوێن سزای دارایی دراون.
قایمقامییەتی هەڵەبجە، دەشڵێت، لە ڕێگەی 14 لیژنەی هەمیشەیی و گشتییەوە پشکنین و بە دواداچوونیان بە مەبەستی چاودێریکردنی بازاڕ و پاراستنی تەندروستیی گشتی ئەنجامداوە.
بە بڕیارى لیژنەکانى قایمقامییەت
- 46 شوێن سزای دارایی دراون و شوێنێکیش داخراوە.
- 60 کیلۆگرام گۆشت و مریشکی ناتەندروستیش دەستی بەسەرداگیراوە.
- دەست بەسەر بڕێک لە خۆراکی خراپبوو و کەلوپەلی بەسەرچوودا گیراوە.
- 340 کیلۆگرام خۆراکی بەسەرچوو و 500 دانە لە کەلوپەل و کەرەستەی بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراوە.
- دەستگیراوە بەسەر 60 کیلۆگرام لە گۆشت و مریشکی ناتەندروست.
قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە دەستخۆشی و سوپاسی بێپایانی خۆی ئاڕاستەی سەرجەم ئەندامانی لیژنەکان، هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس، تیمەکانی تەندروستی و بازگەی زەمەقی دەکات. هەروەها سوپاسی سەرجەم ئەو کاسبکارە بەڕێزانە دەکەن کە هاوکار و هەماهەنگیانن.
ڕاشیگەیاندووە، دڵنیاتان دەکەینەوە کار و هەوڵەکانمان لە پێناو پاراستنی تەندروستی و بەرژەوەندیی گشتیی هاونیشتمانییانى ئازیزدا بەردەوام دەبێت
t




