ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

توێژینەوەیەکی زانکۆی سلێمانی: دەکرێت ئاستی چەوریی خراپی جەستە بە چارەسەری ڕووەکی داببەزێنرێت

پووختەی هەواڵەکە

  • بەرزیی ئاستی چەوریی خوێن هۆکاری سەرەکیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی جگەر و دڵە
  • دەکرێت ئاستی چەوریی خراپی جەستە بە چارەسەری ڕووەکی داببەزێنرێت
  • ڕووەکی O. cuspidatum هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ئاستی چەوریی باشی جەستە نییە

تووشبوون بە بەرزیی ئاستی چەوریی خوێن لە بەرزبوونەوەدایە، نزیکەی %20-%30 ـی دانیشتووانی جیهان بەرزیی ئاستی چەوریی خوێنیان هەیە، لە زانکۆی سلێمانی توێژینەوەیەک بۆ زانینی کاریگەرییەکانی چارەسەری ڕووەکی لە کەمکردنەوەی ئاستی چەوریی جەستە ئەنجامدراوە.


وردەکاریی ئەنجامدانی توێژینەوەکە

  • ئەجێندانی ئەنجامدانی توێژینەوەکە زانینی کاریگەریی چارەسەری ڕووەکی بووە لەسەر ئاستی چەوریی خوێنی جەستە
  • لە توێژینەوەکەدا ڕووەکی O. cuspidatum بەکارهێنراوە و هەڵسەنگاندن بۆ کاریگەرییەکانی لەسەر دابەزاندنی ئاستی چەوریی جەستە کراوە
  • توێژینەوەکە لە لایەن مامۆستایانی کۆلێژی پزیشكی زانکۆی سلێمانی، د. هانی هادی، د. فیردەوس نوری و د. هێشوو سلێمانەوە ئەنجام دراوە

ئەنجامەکانی توێژینەوەکە

  • ڕووەکی O. cuspidatum بە ڕێژەیەکی بەرچاو ڕۆڵی لە دابەزاندنی ئاستی چەوریی خوێن و چەوریی سیانیدا هەیە
  • ڕووەکی O. cuspidatum هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ئاستی چەوریی باشی جەستە نییە

هۆکارەکانی بەرزیی ئاستی چەوریی خوێن

  • بۆماوەیی
  • شەکرە
  • ناچالاکیی ڕژێنی دەرەقی( پەریزاد)
  • کەمخەوی
  • کێشی زیادەی جەستە
  • نەخۆشییە درێژخایەنەکانی گورچیلە
  • نەخۆشییە درێژخایەنەکانی جگەر
  • جگەرەکێشان
  • هەڵکشانی تەمەن
  • خواردنەوە کحولییەکان
  • کەمیی جووڵە

ئاڵۆزییەکانی بەرزیی ئاستی چەوریی خوێن

  • ئازاری سنگ
  • جەڵتەی مێشک
  • جەڵتەی دڵ

خۆپاراستن لە تووشبوون بە بەرزیی ئاستی چەوریی خوێن

  • خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە پێکهاتەی پڕۆتین، سەوزە و میوەکان
  • خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە چەوریی سروشتی، وەک: ماسی، چەرەسات و زەیتی زەیتون
  • وەرزشکردن
  • دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە کحولییەکان

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close