حکومەتی هەرێم لێخۆشبوو‌ن بۆ دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەردەکات
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕ‌یاری لێخۆشبوو‌ن له سزاكانی دواكه‌وتنی به‌شدارییه‌كانی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رده‌كات.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به بڕ‌یاری ژماره (307)ی له ڕ‌ێكه‌وتی 14ی 10ی 2026، سه‌باره‌ت به لێخۆشبوو‌ن له سزاكانی دواكه‌وتنی پێدانی به‌شدارییه‌كانی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ركرد.
ئه‌م بڕ‌یاره به نووسراوی ره‌سمی سكرتاریه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ژماره (14069) له 2ی 11ی 2026، ئاڕ‌استه‌ی نووسینگه‌ی وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كراوه.
بڕ‌یاره‌كه له كۆبوونه‌وه‌ی ژماره (176)ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی دراوه، به مه‌به‌ستی ئاسانكاریكردن و هاندان بۆ پابه‌ندبوون به پێدانی به‌شدارییه‌كان و زیادكردنی داهاتی سندووقی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، كه بۆ خزمه‌تكردنی كرێكاران و پاراستنی ماف و شایسته‌كانیان و دابینكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینییان به‌كار ده‌هێنرێت.
خاڵه سه‌ره‌كییه‌كانی بڕ‌یاره‌كه بریتین له:
لێخۆشبوونی ته‌واوه‌تی: لێخۆشبوو‌ن له ته‌واوی سزاكانی دواكه‌وتن له پێدانی به‌شدارییه‌كانی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌مه‌رجێك له ماوه‌ی (90) رۆژی كاردا ته‌واوی قه‌رزی كه‌ڵه‌كه‌بووی پاره‌ی به‌شدارییه‌كه بدرێت.
ده‌ركردنی رێنمایی: وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕ‌یاره ده‌رده‌كات.
جێبه‌جێكردن و بڵاوكردنه‌وه: وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان رێكاری پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی بڕ‌یاره‌كه ده‌گرنه‌به‌ر و له ڕ‌ۆژنامه‌ی رەسمیی (وه‌قائیعی كوردستان) بڵاو ده‌كرێته‌وه




