کەشناسی: نمەباران دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

کەشناسی رایگەیاند: ئاسمان هەور و نمە بارانی کەم کەم دەبێت و هەندێک کات دەگۆرێ بۆ تاوە باران و پلەکانی گەرما 2 بۆ 3 پلە دادەبەزن و
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاندووە ئەمڕۆ دوو شەممە 02– 11 -2026 ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە بارانی کەم کەم کە هەندێ جار دەگۆرێت بۆ تاوە باران و بروسکە لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم. کاریگەری دابارین لەکاتەکانی بەیانی تاکو کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ لەناوچەکانی بادینان و سنووری پارێزگای هەولێر زیاتر دەبێت پاشان کاریگەی لاواز دەبێت بەرەو ناوچەکانی رۆژهەڵاتی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە تاکو کاتەکانی شەو بەشێوەی پچرپچر بەردەوامی دەبێت پاشان کەش سەقامگیر دەبێتەوە ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵەهەور دەگۆڕێت.
هاوکات پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە ( 2-3 ) پلە بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 25 پلەی سیلیزی
پیرمام: 21 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 23 پلەی سیلیزی
دهۆک: 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 24 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 15 پلەی سیلیزی
ئەوەشی راگەیاندووە بۆ سبەى سێ شەممە 03– 11 -2026 ئاسمان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت , ئەگەری کەمێک نمە بارانی پچر پچر هەیە لەناوچە شاخاوییەکان و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 25 پلەی سیلیزی
پیرمام: 21 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 24 پلەی سیلیزی
دهۆک: 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 25 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 24 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 28 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 15 پلەی سیلیزی



