ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

جێگری سەرۆك وەزیرانی عیراق: ئەمریكا سێ ملیار دۆلاری كاش رەوانەی عیراق دەكات

جێگری سەرۆك  وەزیران و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزاری ئابوری عیراق رایگەیاند، لەماوەی دوو مانگی داهاتوودا بڕی سێ ملیار دۆلار دەگاتە عیراق و دڵنیاییش دەدات لە موچەی فەرمانبەران.

محەمەد تەمیم، جێگری سەرۆك وەزیران و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزاری  ئابوری عیراق  رایگەیاند، لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا بڕی سێ ملیار دۆلار بە كاش دەگاتە عیراق، قۆناغی یەكەمی ئەو بڕە پارەیەش لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا گەیشتووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، متمانەی ئەمریكا بە حكومەتی عیراق هۆكار بووە بۆ زیادكردنی ئەو بڕە دۆلارە، چونكە لە ساڵی 2022ـەوە بەهۆی نیگەرانی لە بەقاچاخبردنی، ئەمریكا رەوانەكردنی دۆلاری بۆ عیراق راگرتبوو، لە كاتێكدا پێشتر ساڵانە ئەمریكا 12 ملیار دۆلاری كاشی دەناردە عیراق.

محەمەد تەمیم جەختی لەوەشكردەوە، لە ماوەی داهاتوودا نرخی دۆلار لە بازاڕدا دابەزین بەخۆوە دەبینێت و نزیك دەبێتەوە لە نرخی رەسمی و جیاوازییەكەی كەمدەبێتەوە، دڵنیاییش دەدات لەوەی، موچەی فەرمانبەران بۆ ساڵی 2027 بە تەواوی دابینكراوە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close