جێگری سەرۆکوەزیرانی عیراق: نرخی دۆلار نزیک دەبێتەوە لە نرخی رەسمی

محەمەد تەمیم جێگری سەرۆکوەزیرانی عیراق بۆ کاروباری ئابوری، دووپاتی دەکاتەوە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار لە بازاڕدا دادەبەزێت و لە نرخی رەسمی نزیک دەبێتەوە، دەشڵێت سبەینێ بارێکی دیکەی دۆلار بە بەهای 500 ملیۆن دەگاتە عیراق.
محەمەد تەمیم جێگری سەرۆکوەزیرانی عیراق بۆ کاروباری ئابوری، رایگەیاند:نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار بەرامبەر بە دینار لە بازاڕ بە شێوەیەکی مسۆگەر دادەبەزێت، و زۆر نزیک دەبێتەوە لە نرخی رەسمی.
ئاماژەی بەوەش کرد: دابینکردنی دۆلاری کاش بۆ عیراق لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بۆ کەمتر لە 3 ملیار لە ساڵێکدا دابەزینی بەخۆیەوە بینی بوو.
پەیوەست بە ناردنی دۆلاری کاش،جێگری سەرۆکوەزیرانی عیراق رایگەیاند: لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا ئەمریکا ڕێوشوێنی پێویستی گرتووەتەبەر بۆ ناردنی سێ ملیار دۆلار.
ئاماژەی بەوەشکرد: پێنجشەممەی رابردوو، بارێک گەیشت و باری دووەم سبەینێ دەگات کە بڕەکەی زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلارە.
لە کۆتایشدا، محەمەد تەمیم جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری ئابوری، متمانەی خۆی نیشاندا کە ئەو ڕێوشوێنانەی حکومەت و بانکی ناوەندی دەیگرنەبەر، لەگەڵ ئەو بڕە دۆلارەی دەخرێتە بازاڕەوە، دەبنە هۆی دابەزینی نرخی دۆلار تا لە نرخی رەسمی نزیک ببێتەوە، و ڕەنگە هاوتای ببێتەوە.



